بەفربارین چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی گرتەوە

"لە كانی ماسی 65سم بەفر باریووە"

K24 - دھۆك

شەپۆلێكی بەفربارین چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە سنووری ناحیەی كانی ماسی سەر بە پارێزگای دھۆك 65سم بەفر باریووە.

پەیامنێری كوردستان24 لە ئامێدی رایگەیاند: "لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێكی بەفربارین چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای دھۆكی گرتووەتەوە و بەفربارین لە ھەندێك ناوچە بە رادەیەك بووە كە ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆ دروستكردووە و رێگەی چەند گوندێكی دەڤەری ئامێدی گیراوە".

عەبدولعەزیز محەمەد، لە بنكەی كەشناسی كانی ماسی بە كوردستان24 گوت: "لە شەوی رابردووەوە تائێستا لە سەنتەری كانی ماسی 65سم بەفر باریووە".

گوتیشی: "بەھۆی بەفربارینی زۆر رێگەی چەند گوندێكی دەڤەری بەرواری باڵا داخراون".

ھ.م