به‌شير حه‌داد: كوتله‌ كوردييه‌كان له‌ باره‌ى بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ يه‌ك هه‌ڵوێستن

کوتلە عێراقییەکان دەیانەوێت وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت
kurdistan24.net

K24 – به‌غدا:

فراکسیۆنە کوردستانییەکان سه‌باره‌ت به‌ پرسى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى ئيتيحادى هاوهه‌ڵوێستن.

بەشیر حه‌داد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24 ـى راگەیاند، کوتلە عێراقییەکان دەیانەوێت وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، به‌ڵام ئه‌و تێڕوانينه‌ له‌ لايه‌ن ئێمه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

گوتيشى: فراکسیۆنە کوردستانییەکان هاودەنگن لە بەدەستهێنانی مافی گەلی کوردستان و له‌ باره‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ يه‌كده‌نگن.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ كوتله‌ كوردییەكانی ناو پەرلەمانی عێراق لەبارەی تاوتوێكردنی بڕگەكانی ناو پڕۆژە یاسای بودجەی 2019 و يه‌ك خستنى هه‌ڵوێستيان كۆبوونه‌وه‌.