چەند كەسێكی مەترسیداری نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستگیر كران
K24 - ھەولێر
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر 4 تۆمەتباری دەستگیر كرد، كە لە رێگای ئەكاونتی فەیسبووك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكەوە جیا لەوەی وێنەی خانمان و كچانیان وەرگرتووە، پاشان ھەڕەشەی كوشتن و بڵاوكردنەوەی ئەو وێنانەیان كردووە و بە ھەزاران دۆلار پارەیان لێوەرگرتوون.
بەرێوبەری پۆلیسیش رایدەگەیەنێت "ئەو كەسانە بە پێی مادەی خراپ بەكارھێنانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەدرێنە دادگا"، ھاوكات خانمان و كچانیش ئاگادار دەكەنەوە و رێنمایی تایبەتیان پێدەدەن بۆ ئەوەی فریوی ئەو جۆرە كەسانە نەخۆن لە ماڵپەرە كۆمەڵایەتییەكان.
تۆمەتبارەكان لە لێكۆڵینەوەكان باس لەو كارەیان دەكەن و بە وتهی خۆیان 5 مانگە لە رێگای ئهكاونتی ساختهوه كاریان فریودان و دهست بڕینی كچان و ژنان بووه، لەم رێگایەوە نزیكهی 20 ھەزار دۆلاریان لهو كهسانه وهگرتووه كه فریویان خواردووه.
یەكێك لە تۆمەتبارەكان تەمەنی 24 ساڵە و خێزاندارەو باوكی 3 منداڵیشە، نكۆڵی ناكات و دهڵێ "بۆ پاره ئهو كارهم كردووه"، تۆمهتبارێكی دیكه تەمەنی 29 ساڵە تەنیا بۆ خۆشی خۆی كچان و ژنانی ههڵخهڵهتاندووه، دوای ئاشكرابوونیان له لایهن پۆلیسی ههولێر دهستگیركراون.