ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبووه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "پارتی مێژوویه‌كی درێژی له خه‌بات و پێگه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌یه و ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر مامه‌ڵه بكه‌ن".
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌یش جه‌ختی كرده‌وه، ده‌بێت هه‌موولایەك له شوێنی خۆی خزمه‌ت به وڵات بكات، حوكمڕان بن، یان ئۆپۆزسیۆن. هاوكات هه‌ر یه‌ك له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان دووپاتیان له ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆیان كرده‌وه.
عەلی باپیر، له باره‌گای كۆمەڵى ئيسلامى له شاری هه‌ولێر، پێشوازی لە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد, سەردانێك كە ماوەیەكی زۆرە كۆمەڵی ئیسلامی چاوەرێی دەكات و خوازیاری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیانن لەگەڵ پارتی كە بەھۆی ھەندێ ناكۆكی نێوانیانەوە ئاڵۆزی تێكەوتبوو.
كۆمەڵی ئیسلامی كە تا ئێستا خۆی یه‌كلایی نەكردووه‌تەوە كە بەشداری كابینەی نوێ دەكات یاخود نا، بەڵام چاوەڕێیە كە داخۆ پارتی تا چەند بەرژەوەندییەكانیان لەو كابینەیە لەبەرچاو دەگرێت.
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، شاندی پارتی سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیشی كرد، ئەگەرچی پارتی دەزانێت كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئۆپۆزیسیۆن بوونی ھەڵبژاردوەو بەشداری كابینە نوێییەكەی حكومەت ناكات، بەڵام سەردانی ئەم حیزبەی كردوو لەگەل ئەمینداری گشتی حیزبەكە كۆبووەوە.
دوا وێستگەی ئەم سەردانە بارەگای حیزبی شیوعی كوردستان بوو، وەك سكرتێری ئەو حزبە رایگەیاند پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پارتی و بارودۆخی ناوچەكە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بووە، ئەگینا حیزبی شیوعی لەسەر بڕیاری خۆی كەبەشدارینەكردنە لەكابینەی داھاتوو بەردەوامە.