پشکی گۆڕان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتدا ئاشکرا دەکرێت

کوردستان24 وەزارەت و پۆستەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 18/02/2018، پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی نێوانیان واژۆ کرد و کوردستان24 بەشێک لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە ئاشکرا دەکات.

کوردستان24 زانیویەتی، بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، هەر یەک لە وەزارەتەکانی دارایی، کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاوەدانکردنەوە، پیشەسازی و بازرگانی و دەستەی سندوقی داهاتە نەوتییەکانی بەردەکەوێت.

جیا لەو وەزارەتانە، گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێم، چەند نوێنەرایەتییەکی دەرەوە و بریکاری وەزارەتەکانی ناوخۆ، شارەوانی، کارەبا و پەروەردە، هه‌روه‌ها ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، له‌گه‌ڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار لە وەزارەتەکان و پەرلەمانی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەردەکەوێت.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بزووتنەوەی گۆڕان یاریدەدەرێكی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانیشی دەبێت بۆ كاروباری چاكسازی.

هەروەها، وادەیەک دیاریکراوە تاکو ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.