یەدەگی زێڕ لە عێراق بەرز بوونەوەی تۆمار كردووە

"بانكە ناوەندییەكان لە ساڵێكدا بە بڕی 651 تۆن زێریان كڕیووە"

K24 - ھەولێر

ئەنجوومەنی زێڕی جیھانی ئاشكرای كرد كە یەدەگی زێڕ لە عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 96 تۆن.

بەھۆی ناجێگێری جوگرافیای سیاسی و بازرگانی و سیاسەتەكانی ئەمەریكا دەربارەی فەنزوێلا و ئیران و سووریا، زۆرێك لە بانكە ناوەندییەكان ئاستی كڕێنی زێریان زیاد كردووە، ھەروەھا تێكڕای بانكە ناوەندییەكان لە ساڵی 2018دا بە بڕی 651 تۆن زێریان كڕیووە.

وك لەو راپۆرتەدا ھاتووە، ھەر یەك لە عێراق و ھیندستان و چین و كازاخستان  لە گەورە كڕیارەكانی زێڕن لە جیھاندا، لە ریزبەندییەكادا عێراق لە بە پلەی 37مین دێت و تەنھا لە ساڵی رابردوودا 6 تۆن و نیو زێڕی كریووە. 

بەپێی شارەزایانی بواری ئابووری، زۆرێك لە بانكە ناوەندییەكان كڕینی زێڕ وەك ئامرازێكی وەبەرھێنانی بەھێز بۆ رووبەڕوو بوونەوەی بەرزو و نزمی بەھای دراوە بیانییەكان و داكەوتنی نرخی نەوت بەكاردەھێنن.

ھ.م