كریستیانۆ له كێبڕكێی مێسی و مباپێ شكستی هێنا
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له كێبڕكێی گۆڵكارانی ئه‌ورووپا به‌ره‌و پله‌كانی دواوه داده‌به‌زێت و كه‌وتۆته دوای لیۆنێل مێسی و كلیان مباپێ، میدیاكانی ئیتاڵیاش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كریستیانۆ و به یاریزانێكی خراپی وه‌سف ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا لیستی 11 یاریزانی گۆڵكاری بڵاو كردۆته‌وه كه له ئێستاوه كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی 2019 ده‌كه‌ن كه ساڵانه ده‌درێته گۆڵكاری ئه‌ورووپا.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا دوای هاتریكه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سێڤییا ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگا گه‌یانده 25 گۆڵ و بووه خاوه‌نی 50 خاڵ و پێشه‌نگی گۆڵكارانی له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپای گرت.
له پله‌ی دووه‌م كلیان مباپێ دێت كه به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار و دابڕانی كاڤانی بۆ چه‌ند یارییه‌ك له ئێستادا به 22 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی فره‌نسای گرتووه و خاوه‌نی 44 خاڵه له‌سه‌ر ئاستی گۆڵكارانی ئه‌ورووپا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له دوایین یاری خۆی به‌رامبه‌ر بۆڵۆنیا گۆڵی نه‌كرد و دیبالا هاته نێو یاریگه و به تۆماركردنی گۆڵێك یانه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد.
له دوای یارییه‌كه‌ش پێگه‌ی لاگازێتا و كۆرێرۆ دیللۆ سپۆرت ته‌نیا 4 خاڵیان دایه كریستیانۆ له یارییه‌كه‌ی بۆلۆنیا، ئه‌مه‌ش خراپترین خاڵه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م هێرشبه‌رانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی ئیتاڵیا.
كریستیانۆ به 19 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی گرتووه و خاوه‌نی 38 خاڵه.
كرزیستۆف پیاتێكی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له پله‌ی چواره‌می گۆڵكارانی 2019ـی ئه‌ورووپا دێت و خاوه‌نی 18 گۆڵه.
ئیدینسۆن كاڤانی، سێرجۆ ئه‌گوێرۆ، فابیۆ كوالیارێلا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و لویس سوارێز له پله‌كانی پێنجه‌م تا نۆیه‌م دێن.