فراکسیۆنی پارتی روونکردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پەرلەمانی كوردستان دەستی بە چاكسازیی ناوخۆیی كردووە، له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فراكسیۆنی پارتی پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌ر چاكسازیێك خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی فراكسیۆنه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه دراوه، هه‌ر بابه‌تێک ئه‌مڕۆ باس کرابێ، جگه له پێشنیاز‌و هیچ بڕیارێکی لێ نه‌دراوه و جێهێڵدراوه بۆ کۆبووه‌نه‌وه‌کانی داهاتوو.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی، بۆ نه‌هێشتنی به‌خشینه‌وه‌ی پاره له ژێر ناوی جیاجیا، پێشنیاز كراوه سندووقێك دابنرێت و مانگانه بڕێكی كه‌م پاره له په‌رله‌مانتاران بگێڕدرێته‌وه و له كاتی پێویستدا، هاوكاریی په‌رله‌مانتارانی پێ بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، په‌رله‌مان كارئاسانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر حیسابی خۆیان ئۆتۆمبێل بكڕن، به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مان پاره‌که‌ی نه‌دات، پێشنیازی ئه‌وه‌ش كراوه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ئۆتۆمبێل دابین بکات، موڵكی پەرلەمانه و كەسی دیكە خاوەندارێتی ناکات.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ئه‌مڕۆ له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان له سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان چه‌ند بابه‌تێکی چاکسازیی ئیداری خرانه ڕوو، ئه‌وه به‌رچاو خرا که پەرلەمانی كوردستان دەستی بە چاكسازیی ناوخۆیی كردووە، له‌سه‌ره‌تاوه‌ش یه‌که‌م فراکسیۆن، فراكسیۆنی پارتی پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌ر چاكسازیێك خسته‌ڕوو.
له ته‌وه‌ری یه‌که‌مدا بیرۆکه‌یه‌ک پێشنیاز کرا، که بۆ ئەوەی بە ناوی هاوكاری و بیانووی جۆراوجۆر، پارە بەخشینەوە لەسەر بودجەی پەرلەمان نەمێنێت، لە مووچەی هەموو پەرلەمانتاران، مانگانە بڕێك پارە بگێڕدرێتەوە و لە حاڵەتێكی نەخوازراودا، هه‌ر بە پارەی خۆیان، پاڵپشتیی بكرێن.
له ته‌وه‌ری دووه‌مدا ئه‌وه خرایه ڕوو، که ئیداره‌ی په‌رله‌مان کارئاسانی بکات، له‌سه‌ر حیسابی خۆیان و به شێوازی قیست، ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران دابین بکرێ و به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌رله‌مان پاره‌که‌ی نه‌دات، هه‌روه‌ها پێشنیازی ئه‌وه كرا، كە ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ئۆتۆمبێل دابین بکات، موڵكی پەرلەمانه و كەسی دیكە خاوەندارێتی ناکات.
هه‌ر بابه‌تێک ئه‌مڕۆ باس کرابێ، جگه له پێشنیاز، هیچ بڕیارێکی لێ نه‌دراوه‌و جێهێڵدراوه بۆ کۆبووه‌نه‌وه‌کانی داهاتوو، بۆیه پێویست ناکات هیچ فراکسیۆن و که‌سێکی تر موزایه‌ده به‌سه‌ر که‌سه‌وه بکات.
ده‌نگده‌ران و ئه‌ندامانی پارتی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، بابه‌تی دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی و چاکسازی، به‌رده‌وام به‌رنامه‌ی فراکسیۆنه‌که‌تانه، به هیچ شێوه‌یه‌ک سازشی له‌سه‌ر ناکه‌ین و دژایەتیی دیاردەی واستە و واستەكاری و به‌رزكردنەوەی پلە لەسەر بنه‌مای میزاج و خزم خزمێنە لەناو پەرلەمان ده‌كه‌ین، ئه‌مه داواكاری و به‌رنامه‌ی فراكسیۆنی پارتییە.
فراکسیۆنی پارتی
له په‌رله‌مانی کوردستان"