ئه‌ردۆغان: تيرۆريستان له سنوورى خۆيان راده‌گرين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، به‌ڵێنى دا، "رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان له سنوورى خۆيان بوه‌ستێنێت".
ئه‌مڕۆ له چالاكييه‌كه‌ى پارته‌كه‌يدا، كه له شارى ئه‌سكه‌نده‌روونه‌ى ويلايه‌تى هاتاى باشوورى توركيا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ردۆغان گوتى: "توركيا رێگه نادات، پشتێنه‌يه‌كى تيرۆريستى دژ له باكوورى سووريا له لايه‌ن رێكخراو و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) درووست بكرێت".
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان له سنوورى خۆيان ده‌وه‌ستێنين. به درێژايى سنوورى باشوورى توركيا، له منبجه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ين. وه‌ك چۆن له عه‌فرين شكستمان پێهێنان".
سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌نقه‌ره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ناوچه‌ى ئارام له باكوورى سووريا ده‌كات. به جۆرێك خه‌ڵكى په‌نابه‌رى سووريا له توركياوه به سه‌لامه‌تى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر