زاخۆ.. ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له‌ناو دوكانه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه
K24 - زاخۆ:
دوای دوو رۆژ له بێسه‌روشوێنبوونی، ته‌رمی هاووڵاتیێك له ناو دوكانێكی زاخۆ دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی زاخۆ به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه، له دوكانێكی گه‌ڕه‌كی "كیسته"، نزیك نووسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد، ئه‌و هاووڵاتییه ناوی "محه‌مه‌ده" و توركمانی كه‌ركووكه، 10 ساڵ زیاتره هاتۆته زاخۆ و له‌وێ نیشته‌جێبووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كێشه ده‌كه‌وێته نێوان خێزانه‌كه‌یان، ئه‌و پیاوه بڕیار ده‌دات له دوكانه‌كه‌یدا بژیێت، دوای ئه‌وه‌ی سێ رۆژ بێده‌نگ ده‌بێت، خه‌ڵكی ناوچه‌كه پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی بۆنێكی ناخۆش له دوكانه‌كه دێت.
دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنه‌كه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌ڕابی دوكانه‌كه، ده‌ركه‌وت هاووڵاتییه‌كه له‌ناو دوكانه‌كه‌یدا گیانی له ده‌ست داوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، كه هیچ شوێنه‌وارێكی لێدان و برینداربوون به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌وه نه‌بووه.
ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
ئ. م