مۆرینهۆ پێیوایه ئهم یاریزانه له كریستیانۆ و مێسی باشتره
خۆزێ مۆرینهۆی پۆرتوگالی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەنالی بین سپۆرتی قەتەری باس لە تواناکانی کلیان مباپێ هێرشبەری لاوی یانەی هەڵبژاردەی فڕەنسا و یانەی پاریس سانجیرمانی ئەم وڵاتە دەکات و پێیوایە کە ئەم یاریزانە لاوە توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، سپێشەل لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت کە مباپێ لە كریستیانۆ و میسی باشتره.
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنهری پێشووی مانچێستهر یونایتد دهڵێت: کاتێک کە باس لە داهاتوو دەکەین، پێویست ناکات بڵێین یاریزانێک لە 5 بۆ 10 ساڵی داهاتوو چۆن دەبێت و دەتوانێت چی بکات، پێویستە باس لە ئێستا بکەین و کلیان مباپێ ئێستاش یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.
مۆرینهۆ گوتیشی: کاتێکیش ئێوە باس لە بازارەکانی گواستنەوە و نرخی یاریزانەکان دەکەن، بێگومان تەمەنی یاریزان زۆر گرنگە، میسی و كریستیانۆ هەردووکیان تەمەنیان سەرووی 30 ساڵە و هەروەها نێیمار داسیلڤاش تەمەنی 27 ساڵە، بۆیە من پێموایە کە کلیان مباپێ هێرشبەری هەڵبژاردەی فڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە باشترین یاریزانی جیهانە و لە كریستیانۆ و میسی باشترە، هیچ گومانێکیش نییە ئەم یاریزانە لە داهاتوو دەتوانێت کاری باشتر بکات و زیاتر لەوەی ئێستا خۆی بسەلمێنێت.