رێباز حەملان: هەرێمی کوردستان پێگەیه‌كی گرنگى هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌

باس له‌ ورده‌كارییه‌كانی به‌شداریكردنی شاندی باڵای كوردستان ده‌كات له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

K24 - عه‌ممان:

رێباز حەملان، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان, باس له‌ ورده‌كارییه‌كانی به‌شداریكردنی شاندی باڵای كوردستان ده‌كات له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رایگه‌یاند، پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگیەکی گەورەی لەسەر ئاستی ناوچەکە هەیە.

له‌ باره‌ی كاروچالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاندی باڵای كوردستانیش، له‌ ئه‌رده‌ن، بۆ کوردستان24 گوتیشی: "ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی بەشداریان لە چەندین دیدار و پانێڵی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە دەریای مردوو لە ئوردن کردووە".

روونیشی كرده‌وه‌، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ئه‌رده‌ن، مێژووییه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ له‌ هه‌موو كۆڕبه‌نده‌ ئابوورییه‌كان هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان وه‌كو وه‌زیری دارایی، له‌ چه‌ند پانێلێكی گرنگی تایبه‌ت به‌ سیسته‌می بانكی به‌شداریان كردووه‌، سیسته‌مێكی به‌هێزی بانكیش بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌ پێویست ده‌زانێت.

ئ. م