راپه‌ڕین.. 15 تۆن جگه‌ری به‌ستووی مریشك ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

به‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ.. بازرگانه‌كه‌ به‌ ته‌كنیكی نوێ هێناویه‌تی
kurdistan24.net

K24 - راپه‌ڕین:

بەڕێوبەرایەتی گومرگی ڕاپەڕین بڕی 15 تۆن جگەری ئێرانی دەست بەسەردا دەگرێت کە بازرگانێك ویستویەتی هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکات.

جەوهەر ڕەسوڵ بەڕێوبەری گومرگی ڕاپەڕین بە کوردستان 24ی راگەیاند، جگەرەکە لەناو بارهەڵگرێك بووە تەنیشتەکانی بە پلێتی تەختە و بەشی سەرەوەشی بە پلێت داپۆشیوە بەشێوەیەکی زۆر هونەری کەهەستی پێنەکرێ.

بەڕێوبەری گومرگی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم جارە بازرگانێك ئەو تەکنیکە بۆ هێنانە ناوەوەی جگەری بەستوو بەکاربێنێ و ئامادەکردنی ئەو شێوازەش لەکارگە کراوە و دواتر داپۆشراوە.

جەختی لەوەش کردەوە ئێران لەو وڵاتانەیە کەئەنفلۆنزای باڵندەی تێدا ماوەو هێنانە ناوەوەی جگەری ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیە.