مه‌لا به‌ختیار: له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتن واژۆ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارتی و یه‌كێتیدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ ده‌كه‌ن.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر، گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارتی و یه‌كێتیدا به‌شی زۆری كۆسپه‌كان لاده‌چن".
ئاشكراشی كرد، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانى، یه‌كێتی ئاماده‌ی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی.
مه‌لا به‌ختیار دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، زانیاری نییه كه پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر كاندیده‌كانی یه‌كێتی هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه گفتوگۆ له باره‌ی كاندیده‌كان كراوه.
گوتیشی: "پێشتر گوتم هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه (پارتی – یه‌كێتی و گۆڕان)، رێككه‌وتنی ستراتیژی بكه‌ن و به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن، ئێستاش ئه‌زموونی هه‌مووانمان تاقی كرده‌وه، هه‌موو لایه‌ك ئاماده‌ن باشتر له جاران بیر له رێككه‌وتنی ئه‌و سێ لایه‌نه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بكرێته‌وه".