"له نێوان ئالێگری و تێن هاگ یه‌كێكیان شوێنی ڤاڵڤێردی ده‌گرێته‌وه"

دوای ریمۆنتادایه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول، میدیاكانی ئیسپانیا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دوورخرانه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی یه‌كلایی بۆته‌وه و ته‌نیا له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه، ناسنامه‌ی دوو راهێنه‌ریش بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه دوای ماڵئاواییكردنی ئا‌یاكس له چامپیۆنزلیگ، به‌رپرسانی بارسێلۆنا راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی (ئێریك تێن هاگ) راهێنه‌ری ئا‌یاكس ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئه‌م راهێنه‌ره باشترین بژارده بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی ده‌زانن، به‌وپێیه‌ی شێوازی كاركردنی به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گونجاوه و پێشتریش له یانه‌ی بایرن میونشن یاریده‌ده‌ری گواردیۆلا بووه، ئه‌مه‌ش زیاتر سه‌رنجی به‌رپرسانی بارسێلۆنای راكێشاوه كه تێن هاگ بكه‌نه راهێنه‌ری داهاتووی بارسێلۆنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه، له هه‌فته‌ی داهاتوو چاره‌نووسی ماسیملیانۆ ئالێگری یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و بارسێلۆناش چاوه‌ڕوانی داهاتووی ئه‌و راهێنه‌ره ده‌كات و بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی كردوویه‌تییه ئامانج.