هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت
رابیته‌ی لالیگا یانه‌ی بارسێلۆنا له خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی لیۆنێل مێسی ئاگادار كردۆته‌وه به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 90 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌مین یاری خوله‌كه له نێوان ئیسپانیۆل و ریال یۆنیۆن.
رابیته‌ی لالیگا به نیازه مه‌راسیمێك ساز بكات و تێیدا لیۆنێل مێسی به باشترین ئه‌ستێره‌ی مێژووی خوله‌كه ده‌ستنیشان بكات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، مێسی له‌م مه‌راسیمه ئاماده نابێت.
گوێرمۆ ئامور وه‌ك نوێنه‌ری بارسێلۆنا له مه‌راسیمه‌كه ئاماده ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كه له جیاتی لیۆنێل مێسی وه‌رده‌گرێت.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا گۆڵكاری مێژوویی لالیگایه و تاكه یاریزانه له مێژووی خوله‌كه توانیویه‌تی له كۆی 451 یاری 417 گۆڵ تۆمار بكات و 168ـی ئاسیستی كردووه.