وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ڵامه راسته‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی زینده‌زانی بڵاو كرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد و یه‌كه‌م وانه‌ی به‌شی زانستیش، وانه‌ی زینده‌زانی بوو.
دوای كۆتاییهاتنی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ش، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، وه‌ڵامی راست و پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ژماره‌ی پرسیاره‌كان 50 پرسیارن و هه‌موویان هه‌ڵبژاردنن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامه راسته‌كانن، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاوی كردوونه‌ته‌وه.