له وانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی قوتابیان به‌م شێوه‌یه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، به هۆی چه‌ند كه‌موكوڕییه‌ك له پرسیاره‌كان، قوتابیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
سامان سیوه‌یلی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، له وانه‌ی كوردی، له پرسیاری 14، قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، كه رای جیاوازی له‌سه‌ره، دوو نمره به قوتابی ده‌درێت.
روونیشی كرده‌وه، سه‌باره‌ت به پرسیاری یه‌كه‌میش، كه به هه‌مان شێوه تێبینی له‌سه‌ر هه‌یه، دوو وه‌ڵام به راست داده‌نرێت، ئه‌وانیش وه‌ڵامی (B و D)ن، بۆیه هه‌ر كامێكیان دانرابێت، قوتابی دوو نمره‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت.
ئاشكراشی كرد، سه‌رووی هه‌زار قوتابی، توانیویانه نمره‌ی ته‌واو، كه 100ـه، به‌ده‌ست بهێنن، نزیكه‌ی 8 هه‌زار قوتابییش سه‌رووی 90یان هێناوه.
سامان سیوه‌یلی راشیگه‌یاند، زیاتر له هه‌زار و 100 قوتابی، له وانه‌ی بیركاریدا، 100یان هێناوه.
سه‌باره‌ت به زمانی عه‌ره‌بیش رایگه‌یاند، پرسیاره‌كانی 15 و 37 له گرووپی A، به هه‌مان شێوه دوو نمره بۆ هه‌ر یه‌كێك له پرسیاره‌كان به قوتابی ده‌درێت، هه‌ر چۆنێك وه‌ڵامی دابێته‌وه، واتا كۆی نمره‌كان له‌و دوو پرسیاره ده‌بێته چوار نمره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سێ پرسیاری دیكه‌ی عه‌ره‌بی، دوو وه‌ڵامی به راست داده‌نرێت، ئه‌وانیش پرسیاری دووه‌م A و B راستن, پرسیاری 21 وه‌ڵامه‌كانی A و B هه‌ردووكیان راستن، پرسیاری 23 A و D راستن و قوتابی هه‌ر كامێكی هه‌ڵبژاردبێت، نمره‌ی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و به‌راست بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت.
له قۆناغی ئاماده‌یی بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019، نزیكه‌ی 116 هه‌زار قوتابی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانی كردووه و ئه‌مڕۆش دوایین تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا و پرۆسه‌كه كۆتایی هات، جگه له خوێندنی سریانی، توركمانی و پیشه‌یی.
ئ. م