28 بەرھەمی ھاوینە باجی خراوەتە سەر، تا جووتیاران زیانیان پێنەگات
K24 - سلێمانی:
بەرھەمه ناوخۆییهكانی کشتوکاڵی سەرباری زیادبوونیان، بەڵام جووتیارانی دڵخۆش نهكردووه، چونكه كێشهی بازاڕ و چۆنییهتی ساغكردنهوهیان ھەیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانیيش ئاماژە دەدات، 28 بەرھەمی ھاوینە باجی خراوەتە سەر، تا جووتیاران زیانیان پێنەگات و بەرھەمەکانیان ساغ بکەنەوە.
زۆرینەی تەمەنی بە کاری کشتوکاڵەوە بەڕێکردووە، مام نوری بەوتەی خۆی ھیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ بەرھەمەکانی دووچاری بێ بازاڕی نەبووەتەوە.
بەرھەمی خەیاری ئەم جوتیارە به وتهی خۆی ھەر کیلۆیەکی ٥٠ دیناری دەکات زیاتر ناکا، ئەمەش نەک قازانج، بەڵکو زیانیشی پێگەیاندووە، چونکە ھێشتا بەرھەمە ھاوردەکراوەکان بەشێوازە جۆراو جۆرەکانەوە دەھێنرێنە بازاڕەکانەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ 28 بەرھەمی ھاوینەی كشتوكاڵی، بۆ هاوردهكردنی ھەر تەنێکله و بهرههمانه بڕی 350 ھەزار دینار باجی خستووەتە سەر، تا بەرھەمە ناوخۆییەکانی جووتیارانی کوردستان لە بازاڕەکان ساغ بکرێنەوە و تووشی زیان نەبن.
جووتیاران نیگەرانن لەوەی بەرھەمە ناوخۆییەکان گەرچی زۆرن، بهڵام پارە ناکەن، بەوتەی خۆیان لێرەو لەوێ بە رێگا قاچاغ بەرھەمی دهرهكی ھاوردە دەکرێن و لەبەرامبەردا بەرھەمی جووتیاران پارە ناکات، بۆیە داوا لەوەزارەتی کشتوکاڵ دەکەن پاڵپشتیان بێت و رێگری بكرێت له ھاوردەكردنی بهرههمی دهرهكی بە قاچاخ.
ئ. م