شۆفێرانی تاكسی له ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك تووڕه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/7/2019 شۆفێرانی تاكسی له شاری كه‌ركووك خۆپیشاندانێكیان سازكرد و تو،ڕه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی پارێزگاكه ده‌ربڕی و به‌هۆی پێنه‌دانی به‌شه به‌نزین به تاكسییه‌كان به "دز" تۆمه‌تباریان كردن.
چه‌ند شۆفێرێك له‌باره‌ی پێنه‌دانی به‌نزین به تاكسییه‌كان و بێزاربوونیان له‌و بارودۆخه‌ی له شاره‌كه‌دا هه‌یه و ده‌ڵێن، هه‌ر جاره‌ی ده‌مانبه‌نه به‌نزینخانه‌یه‌ك و 40 لیتر به‌نزینه‌كه‌شمان ده‌ستناكه‌وێت.
شۆفێرێكی عه‌ره‌ب به كوردستان 24 راگه‌یاند: "به‌رپرسانی شاره‌كه به‌ڵێنیان دابوو ئه‌مڕۆ ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له به‌نزینحانه حكوومییه‌كان به‌نزینمان بده‌نێ، به‌ڵام كێشه‌كه به‌رده‌وامه و كه‌س نایه‌ت به ده‌نگمانه‌وه".
شۆفێرێكی دیكه به تووڕه‌ییه‌وه هێرشی كرده‌سه‌ر به‌رپرسانی شاره‌كه و به گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌میی تۆمه‌تباری كردن و گووتی: "رۆژ له دوای رۆژ بارودۆخی خه‌ڵك له كه‌ركووك به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و به‌رپرسه‌كانیش هه‌ر خه‌ریكی دزی و پاره كۆكردنه‌وه‌ن".