شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا بازاڕی خانوبه‌ره‌ی له ناوچه سنوورییه‌كان لاواز كردووه
K24- شێلادزێ:
بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانه‌كانی توركیا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ژیان له ناوچه سنوورییه‌كان كردووه، به جۆرێك له شاره‌دێی شیلادزێ له سنووری ده‌ڤه‌ری ئامێدی، كه چه‌ندین جار به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچه‌یه تێكچووه، بازاڕی كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره لاواز بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر بازاڕی خانووبه‌ره له‌و ناوچانه گه‌رم بوو، هاووڵاتییانیش له داوا له هه‌ردوو لا ده‌كه‌ن، شه‌ڕه‌كه‌یان له ناوچه‌كانیان دووربخه‌نه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه زیاتر له 85 گوند له سنووری شاره‌دێی شێلادزێ، به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانه‌كانی تۆپخانه و فڕۆكه‌كانی توركیا چۆلكراون و به‌و هۆیه‌وه زیانی گیانی و مادی زۆر به خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
H.B