ته‌رمی دوو گه‌نج له چه‌می دێوانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دۆزرایه‌وه
K24 – ده‌ربه‌ندیخان:
دوو گه‌نج دوای دیارنه‌مانیان له نزیك رووباری سیروان، ته‌رمه‌كانیان دۆزرانه‌وه و بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ده‌ربه‌ندیخان به كوردستان24ی راگەیاند، ئه‌و دوو گه‌نجه‌به ناوه‌كانی (حەسەن فەیزوڵا ئیسماعیل)، تەمەن 20 ساڵ و (ئەیاد ئیدریس عه‌زیز) 13 ساڵانه، دانیشتووی دەربەندیخانن و تەرمەکانیان ره‌وانه‌ی پزیشکی دادی كراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كه‌سه ئێواره دیار نه‌ماون، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌یان پۆلیسیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و چوونه‌ته چه‌می دێوانه‌ش، له‌وێ جلوبه‌رگه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه، دواتریش ته‌رمی هه‌ردووكیان له چه‌مه‌كه ده‌دۆزنه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌و دوو كه‌سه بۆ مه‌له‌وانی چوونه‌ته شوێنه‌كه و له‌وێش خنكاون.
له رووداوێكی جیادا، ئەمڕۆ هه‌ینی، ھاووڵاتیەکی دیكه بەناوی (نایب بەکر) لە مەلەوانگەیەكی داخراوی شارۆچکەی کفری خنکاوە.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و رووداوه، پۆلیسی كفری دووکەسی له سه‌رپه‌رشتیارانی مەلەوانگەکە دەستگیرکردووە و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
ئ. م