به‌ڵێنده‌ران پاڵپشتی كارنامه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن
K24 - ھەولێر
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان سه‌بارت به نەھێشتنی رۆتین و به‌رتیل واسته كاری له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت، هیوایه‌كی زۆری بۆ به‌ڵێنده‌رانی كوردستان گه‌ڕاندووەته‌وه، داوه‌ش ده‌كه‌ن ته‌واوی كارنامەكه بچێته بواری جێبه‌جێكرنه‌وه، شاره‌زاییانی ئابووریش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر رۆتین كه‌مبكرێته‌وه ئه‌وه داهاتێكی باش هه‌م بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌م‌یش بۆ كه‌رتی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بارگرانی له‌سه‌ر داموده‌زگاكانیش ناهێڵێت.
رۆتین و راینه‌كردنی مامه‌ڵه‌كان، كێشه‌ی سه‌ره‌كی هاووڵاتیان و بازرگانان و به‌ڵێنده‌رانی ھەرێمی كوردستانە. به‌سیستمكردن و زوو راییكردنی كاره‌كانی وه‌زارەت له كارنامه‌ی نۆیەمی حكوومه‌ت جێگای بۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووەته ئومێدێك بۆ به‌ڵێنده‌رانی كوردستان كه هه‌ر له ئێستاوه هه‌ست به‌وه بكه‌ن، كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین ده‌كرێت.
به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی كارانامه‌ی حكوومه‌ت هیوای زۆری هاووڵاتیان و به‌ڵێنده‌رانی كوردستانە و تا له‌و رێگەوە كۆنتڕۆڵی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكرێت و هه‌مووان بێ جیاوازی بتوانن كاره‌كانی خۆیان رایی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش گاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری كوردستان دروست ده‌كات و له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌رجه‌م سێكتەره‌كان پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
ھ.م