پارته كوردستانییه‌كان وه‌ڵامی به‌رپرسانی په‌كه‌كه ده‌ده‌نه‌وه
K24- سلێمانی:
لێدوان و قسه‌كانی دۆران كالكان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه، كه گوتبووی: نابێت تەنیا باشووری کوردستان ئازاد بێت، یانیش ده‌بێت هه‌موومان ئازاد بین، بەشێکی زۆر لە حزبەکانی باشووری کوردستانی هێنایه ده‌نگ و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن.
حەکیم عوبێد، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: ئەگەر پارچەیەکی کوردستان ئازاد بێت، ئەوا خزمەت بە پارچەکانی دیکەش دەکات، بە پێویستیش دەزانێت، کورد لە پارچەکانی دیکە له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستانه‌وه مافه‌كانیان وه‌رگرتن و چاره‌ی كێشه‌و ناكۆكییه‌كانیان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش، به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه، ئەنوەر حسێن، ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یه‌كێتی دەڵێت: ئەو لێدوانەی كالكان خزمەت بە پرۆسەی ئارامی و دیموکراسی ھەرێمی کوردستان ناکات.
بە ھۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا رۆژانه ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌نه ئامانجی بۆردومانه‌كانیان و به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا ده‌یان هاووڵاتی سڤیل له ناوچه‌كانی وه‌ك، بناری قه‌ندی، ده‌ڤه‌ری كانیماس، به‌رواری باڵا، سیده‌كان و سنووری قه‌زای ئامێدی به تایبه‌ت و درێژایی هێڵی سنوور به گشتی بوونه‌ته قوربانی.
چەندین جاریش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، پێویستە پەکەکە خەباتی چه‌كداری و سیاسی خۆی بگوازێتەوە باکووری کوردستان، چیتر خاك و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌خاته ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه.
H.B