لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی پلانی تایبه‌تیان بۆ رۆژانی جه‌ژن هه‌یه
K24- سلێمانی:
لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی پلانەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان جەژن بە بێ کێشە و گرفت بەڕێ بکەن، قائیمقامی سلێمانی ئاشکرای دەکات، ھەوڵی تەواو دەدەن، کەشێکی ئارام بۆ ھاووڵاتیان و گەشتیاران فەراھەم بکەن، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانیش دەڵێت: سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەکان ڕێگە پێدراو نیە.
له‌كاتێكدا کۆبونەوەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی تایبه‌ت به رێككاره‌كانیان بۆ رۆژانی جه‌ژن لەگەڵ لێژنە ھاوبەشەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن، ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی دەڵێت: پلانی تایبەتیان ھەیە بۆ پێشوازیكردن لەگەشتیاران و ھاووڵاتیانیش دڵنیا دەکاتەوە، كه ڕێگە نادەن ھیچ کەس و لایەنێك سەرپێچی بکات یاخود نرخ زیاد بکات، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكتی سه‌رپێچیكاریش لێپێچینه‌وه ده‌كرێت.
هاوكات وه‌ك هه‌میشه ڕۆژانی جەژن قوربانی‌کردن بە ڕێژەیەکی زۆر زیاد دەکات، له‌مباره‌شه‌وه سۆران غه‌فور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانیش دەڵێت: بە ھەموو شێوەیەك سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەکان قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نییە.
لە ماوەی ڕابردوودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەزارەتەکانی ناوخۆ، شارەوانی و گەشت و گوزار و چەند فەرمانگەیەکی دیکەی ڕاسپارد، کە ئامادەکاری بۆ پێشوازیكردن لەگەشتیاران بکەن، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو راسپارده‌یه‌ش، لایەنە فەرمیەکانی حکوومەت سەرجەم ڕێکكارەکانی پێشوازی کردنیان لەگەشتیاران دەستپێکردووە و لە ناوخۆش ڕێکارەکان بۆ بەڕێکردنی ڕۆژانی جەژن بە کۆتا گەشتووە.
H.B