عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: تا ئێستا هیچ رووداوێك له‌ هه‌ولێر تۆمارنه‌كراوه‌

"پێشبینی ده‌كرێت له‌ چوار رۆژی جه‌ژن زیاتر له‌ 100 هه‌زار گه‌شتیار بێنه‌ هه‌ولێر"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەپێی مەزەندەکانی ئەوان تاوەکو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر لە 80 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان كردوە.

گوتیشی، پلانی جەژن بە باشی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستاش هیچ رووداوێک رووینەداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 4 رۆژی جەژندا، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێر بکەن.

روونیشی كرده‌وه‌، ئه‌مساڵ جیاوازتر له‌ ساڵانی پێشوو، ژماره‌یه‌كی زۆری چێشتخانه‌ و رێستورانته‌كان له‌ هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌ گه‌شتیاران بكه‌ن.

ئ. م