سه‌رهه‌نگ موحسین سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه كۆده‌بێته‌وه
یانه‌ی دهۆك بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر چۆته سه‌رهێڵ و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێك ده‌ست به گفتووگۆكردن بكه‌ن.
سه‌رهه‌نگ موحسین دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ماڵئاوایی له یانه‌ی هه‌ولێر كرد، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رهه‌نگ موحسین به كوردستان24ـی گوت: سێشه‌ممه گفتووگۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و یانه‌یه ئاماده‌كارییه‌كی باشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایابی عێراق كرد بێت ئاماده‌م درێسی ئه‌و یانه‌یه بپۆشم، ئه‌گه‌ر له پێكهاته و گرێبه‌سته‌كانی دڵنیا نه‌بم ره‌نگه ئۆفه‌ره‌كه ڕه‌ت بكه‌مه‌وه.
سه‌رهه‌نگ موحسین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی جه‌وییه، كه‌رخ و نه‌جه‌ف په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه، به‌ڵام یانه‌ی هه‌ولێر بوو به‌ربه‌ست كه په‌یوه‌ندی به‌و یانانه نه‌كه‌م و هه‌ر 3 یانه‌كه‌ش له‌م هاوینه گۆڵپارێزی نوێیان بۆ ریزه‌كانیان گواسته‌وه.
سەرهەنگ موحسین له یانه‌ی هه‌ولێر پێگه‌یشتووه، 4 نازناوی خولی نایابی عێراقی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بردۆته‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه دوای 20 ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر رۆیشتنی خۆی له‌و یانه‌یه راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕانده‌وه.