له هه‌ولێر كۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌ری و خێزانی "ئاڤازۆن" ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌ری و خێزانی ئاڤازۆنی سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه.
مسته‌فا بایرهم، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه تایبه‌ته به پێشخستنی هونه‌ر و كولتووری كوردیی و پێگه‌یاندنی ئه‌كته‌ری بواره جیاجیاكانی هونه‌ری نواندن و دراما.
گوتیشی: له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كی خۆشی و كات به‌سه‌ر بردن بۆ خێزان و منداڵ دابین ده‌كرێت.