هەڵمەتی کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی ئیفلیجی ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2019، هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵان له نه‌خۆشی ئیفلیجی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌ستیپێكرد و وه‌زیری ته‌ندرووستیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵمه‌ته‌كان له رێگه‌ی تیمی گه‌ڕۆك ده‌بێت و تیمه‌كان ماڵ به ماڵ بۆ كوتانی منداڵان ده‌گه‌ڕێن.
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوتان دژی ئیفلیجی، له ساڵی 1998ـه‌وه هیچ حاڵه‌تێكی ئیفلیجی نوێ تۆمار نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش خاڵێكی گرنگه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه گه‌ڕۆكه‌كان ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ماڵێكیش خاوه‌ن منداڵن و له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه له ماڵ نه‌بوون، ده‌توانن بۆ رۆژی دواتر سه‌ردانی بنكه ته‌ندرووستییه‌كان بكه‌ن تا منداڵه‌كانیان بكوتن.
هاوكات فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، داوای له به‌خێوكاران كرد، هاوكاری تیمه‌كان بكه‌ن و منداڵه‌كانییان بكوتن له دژی نه‌خۆشییه‌كه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه منداڵی ته‌مه‌ن 1 رۆژی تا 5 ساڵان ده‌گرێته‌وه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش 767 هه‌زار 780 منداڵ ده‌كوترێن.
وه‌زیری ته‌ندرووستی دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه دوورترین گوندی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
راگەیاندراوی وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
"دایکان و باوکانی خۆشەویست..
بۆ بەردەوام بوون لە پاراستنی منداڵەکانتان لە نەخۆشی ئیفلیجی و بنیاتنانی نەوەیەکی تەندروست، هەڵمەتی نیشتمانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بە پێکوتەی دژی نەخۆشی ئیفلیجی لە ڕێگەی قەترەی دەم بەیانی یەکشەممە 2019/9/29 لە هەموو شار و شارۆچکەکان و گوندەکان دەرگا بە دەرگای ماڵان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەست پێدەکات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە تکایە دایکان و باوکان هاوکاربن بۆ پابەندبوون بە وەرگرتنی پێکوتە بۆ منداڵەکانتان لەنێوان تەمەنی یەک ڕۆژ بۆ پێنج ساڵ، لەکاتی هەر گرفتێک نزیکترین بنکەی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە لەگەڵ هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەت هەرێمی کوردستان
28 ئەیلول 2019"