بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی سێكوچكه نوێیه‌كه‌ی پێشه‌نگی لالیگای گرت
بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی سێكوچكه نوێیه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنا و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئیبار هێنا، هه‌ر 3 گۆڵه‌كه‌ش له لایه‌ن (گریزمان، مێسی و سوارێز) تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19 ئۆكتۆبه‌ری 2019، له گه‌ڕی نۆیه‌می لالیگا، بارسێلۆنا بووه میوانی یانه‌ی ئیبار، له خوله‌كی 13 ئانتوان گریزمان شریتی گۆڵه‌كانی بارسێلۆنای بڕی و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كۆتایی هات.
له خوله‌كی 58ـی گێمی دووه‌م، لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا گۆڵی دووه‌می بۆ بارسێلۆنا زیاد كرد، پاشان له خوله‌كی 99 لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
1ـ بۆ یه‌كه‌مجاره سێكوچكه نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا (مێسی، سوارێز و گریزمان) له یارییه‌ك سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌یان تۆمار بكه‌ن.
2ـ لیۆنێل مێسی بووه خاوه‌نی دووه‌مین گۆڵ له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
3ـ ئانتوان گریزمان له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا چوار گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه.
4ـ لویس سوارێز بووه خاوه‌نی پێنج گۆڵ له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
5ـ لویس سوارێز به‌رامبه‌ر ئیبار له 8 یاری 10 گۆڵی كردووه.
6ـ له شه‌ش مانگی رابردوو مێسی ته‌نیا 3 گۆڵی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان تۆمار كردووه هه‌ر 3 گۆڵه‌كه‌ش له یاریگه‌ی ئیبار بووه.
7ـ دوای 8 مانگی رابردوو گریزمان بۆ یه‌كه‌مجار له لالیگا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان گۆڵی كرد.
8ـ گریزمان به تۆمار كردنی 139 گۆڵ هاته ریزبه‌ندی باشترین 25 گۆڵكاری مێژووی لالیگا.
9ـ بۆ یه‌كه‌مجار له دوای 5 مانگی رابردوو ساموێل ئۆمتیتی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسێلۆنا یاریكرد.
10ـ لویس سوارێز ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سامیتار یه‌كسان كرده‌وه و بووه چواره‌مین گۆڵكار له مێژووی بارسێلۆنا.