ڤیدیۆ.. خه‌ڵكی دێریك به‌ردبارانی كاروانێكی سوپای توركیا ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له گوندنشین و هاووڵاتیانی كورد، كه به‌شێكیان ئافره‌ت بوون، له سه‌ر رێگه‌ی كاروانی هێزه‌كانی توركیا له دێریك وه‌ستان و به‌ردبارانی كاروانه‌كه‌یان كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، مسته‌فا بالی، رایگه‌یاند، له ئاكامی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ له لایه‌ن سوپای توركیاوه، له مالكییه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی وڵات 10 خۆپیشانده‌ری كورد بریندار بوون.
له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، مسته‌فا بالی ئه‌وه‌شی نووسیوه: له دێریك - مالكییه، سوپای توركیا ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی كردووه‌ته ئامانج، كه دژی كاروانێكی سوپای توركیا خۆپیشاندانیان كردبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، زرێپۆشێكی سوپای توركیا، یه‌كێك له هاووڵاتییه خۆپیشانده‌ره‌كانی كردووه به ژێره‌وه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.