400 خۆپیشانده‌ری عێراق كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، نوێترین ئاماری له باره‌ی زیانی گیانی خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، عێراق رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بووه‌ته‌وه.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان داوا ده‌كه‌ن، سیستمی سیاسی عێراق بگۆڕێت و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام بدرێت و حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه.
ئه‌ندامی كۆمیسیارانی كۆمیسۆنه‌كه، "عه‌لی به‌یاتی" به رۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"ـی راگه‌یاندووه، تا دوێنێ سێشه‌ممه (3ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشتووه‌ته (433) كه‌س و نزیكه‌ی (20) هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، كه زۆرینه‌یان خۆپیشانده‌رن و به‌شێكیشیان كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانن.
له باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوون، "عه‌لی به‌یاتی" گوتی: "ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته (2) هه‌زار و (597) كه‌س، له‌و ژماره‌یه (2) هه‌زار و (441) كه‌سیان ئازاد كراوون و (156) كه‌س له گرتووخانه‌كان ماونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش دوێنێ له‌سه‌ر داوای كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ (15) ده‌ستگیركراوی دیكه ئازاد كراوون".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیسیۆنه‌كه، داواشیكرد، "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییه خۆپیشانده‌رانه بكه‌نه‌وه، كه له لایه‌ن دادگاوه ئازاد كراوون و هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی سێشه‌ممه (3ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عێراق پرسی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقی تاوتوێكرد.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنه‌كه، "عه‌قیل موسه‌وی" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "زیاتر له (400) كارمه‌ندی كۆمیسیۆنه‌كه‌ی له‌و گۆڕه‌پانانه بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه خۆپیشاندانیان تێدا ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی پێشێلكاری".
سه‌رچاوه: الشرق الاوسط
ئ.ڕ