مایكل ئۆین: لیڤهرپوول و مان سیتی دوو یانه مهدریدییهكه له چامپیۆنزلیگ دهردهكهن
مایکل ئۆینی یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول و ریال مەدرید پێشبینی دهكات لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی لەسەر ئەستۆی ئاتڵێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید بگەنە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
مایكل ئۆین دوای راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا گوتی: ئاڵۆز و سەخت بوو، کاتێک تیروپشک بۆ یاریی یەکەم راکێشرا گوتم ئەوە زۆر قورسە، دواتر بینیم زۆربەی یارییەکان قورس و سەختن گوتم ئەی کوا تیپە بچووکەکان، چونکە زۆربەی تیپە گەورەکان بەر یەکتری کەوتن.
مایكل ئۆین دهشڵێت: لیڤەرپوول رووبەڕووی ئاتڵێتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، ئەم یارییە سەخت دەبێت، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ بڕوا ناکەم هیچ تیپێک حەز بکات لە ئانفێڵد یاریی بکات، لیڤەرپوول دووەم یاریی لەم یاریگایە دەکات، ئەم یاریگایە جادووێکی تایبەتی هەیە، ئاتڵێتیکۆ مەدرید تیپێکی رێکخراوە و بڕینی ئەستەمە، بەڵام پێموایە لیڤەرپوول ئەم قۆناخە تێدەپەڕێنێت.
مایكل ئۆین گوتیشی: من لە دەستپێکی ئەم وەرزەوە پێشبینیم کرد جارێکی دیکە یانەیەکی ئینگلیزی ببێتەوە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، لەبارەی یاریی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی پێموایە جارێک زووە دەبێت تاکو مانگی فێبرایەر چاوەڕێ بکەین، بەڵام پێموایە ئەگەر مان سیتی لە فۆرم و ئاستی خۆیدا بێت ئەستەمە وەستاندنی و دهتوانێت ریال مهدرید تێپهڕێنێت.