وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا، لۆرینزۆ گویرینی به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت پێشوازی لێكرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سیاسی و سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان به رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت پێشوازیان له وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا كرد.
ئیتاڵیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له رووی لۆجستییه‌وه هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و به‌شداره له پڕۆژه‌كانی راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه.