دهیان ههزار پهنابهری سیاسی بێ ناسنامه له ههرێمی كوردستانن
K24- ههولێر:
دهیان ههزار پەنابەری سیاسی لە ھەرێمی كوردستان دەژین و كێشەی سەرەكی ئەم پەنابەرانە نەبوونی ناسنامەیە. ئەوان دەلێن نەبوونی ناسنامە وەك نەبوونی خۆیان وایە كە ناتوانن كارەكانیان جێبەجێ بكەن. منداڵەكانیشیان كە لە كوردستان لە دایكبوون لەم مافە بێبەشن. ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بەم كێشەیە دەلێت: بە پێی دەستور بەرپرسیاریەتی ئەم بابهته لە ئەستۆی حكوومەتی عێراقە.
ڕەحمان رەسوڵ زادە، كه خەلكی سەردەشتی رۆژھەلاتی كوردستانە و بە ھۆكاری سیاسی ماوەی 23 ساڵە لە باشور وەك پەنابەر لە گەڵ خێزانەكەی ژیان بە سەر دەبەن، دهڵێت: نەبوونی ناسنامە كێشەی گەورەی پەنابەرەكانە و تەنانەت 4 منداڵیشی كە لە باشور لەدایكبون ناسنامەیان نیە.
ههر لهمبارهشهوه هۆشهنگ محهمهد، بەڕێوبەری ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەكانی سە ر بە وەزارەتى ناوخۆی ھەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەدات، داخوازییەكانیان بینیوە و لە لایەن حكوومەتی ھەرێمیشهوه قسەی لە سەر كراوە و دەلێت: بەرپرسیارێتی ئەم بابەتە لە ئەستۆی حكوومەتی فیدراڵە و رەشنوسیان ناردووە بۆ پەرلەمانی عێراق.
بهگوێرهی دوایین ئاماری كۆمیسیاری بالای نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری پەنابەران، 262 ھەزار پەنابەر لە ھەرێمی كوردستان دەژین كە زیاتر لە 11 ھەزاریان پەنابەری كوردی ئێرانن و بەشێكی زۆریان زیاتر لە 20 ساڵە لە شارەكانی ھەرێم دەژین و وەك باسی دەكەن، نە خاوەن ناسنامەی ئیرانی و نە عێراقین و لە سەرەكیترین مافیشيان بۆ خۆناساندن بێبەشن.
H.B