مۆرینهۆ: مێسی منی كرده راهێنه‌رێكی باش
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام له زنجیره‌یه‌ك لێدوانی رۆژنامه‌وانیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مێسی واتلێده‌كات ببیته راهێنه‌رێكی باش. له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌شڵێت: ڤار چێژی تۆپی پێی كوشتووه.
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پورتوگالی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ركاتێك پلان بۆ چۆنیه‌تی راگرتنی مێسی دابڕیژێت ئه‌زموونی زیاتر وه‌رده‌گریت، ده‌شڵێت: مێسی ئێمه‌ی كرده راهێنه‌رێكی باشتر.
مۆرینهۆ ده‌ڵێت: مێسی باشترینه، بۆیه كاتێك رووبه‌ڕووی ده‌بمه‌وه، پێویسته زیاتر توێژینه‌وه و شیكردنه‌وه بۆ ئاستی بكه‌م، ئه‌وه‌ش واتلێده‌كات ببیته راهێنه‌ری باشتر.
مۆرینهۆ گوتیشی: من وه‌ك راهێنه‌ری چێڵسی، ئینته‌ر میلان و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی مێسی بوومه‌ته‌وه، لیۆ خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، زۆرجار به‌سه‌ریدا زاڵبوومه و زۆرجاریش له به‌رامبه‌ریدا دۆڕاوم، له هه‌موو رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانیش شتی زیاتر فێربووم.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مۆرینهۆ ره‌خنه له ڤار ده‌گرێت و پێیوایه ئه‌م سیسته‌مه چێژی تۆپی پێی كوشتووه.
له‌مباره‌یه‌وه سپێشه‌ڵ وه‌ن ده‌ڵێت: من و هه‌موو راهێنه‌ره‌كانی دیكه پشتیوانی ڤار ده‌كه‌ین به‌ڵام پێم وایه ڤار خه‌ریكه باشترین خولی جیهان ده‌كوژێت، له یاری رابردوومان به‌رامبه‌ر چێڵسی حاڵه‌ته‌كه‌ی سۆن ناوبژیوان چه‌ند مه‌ترێك دوور بوو بڕیاری نه‌دا لامپارد گوتی كارتی سوور، من گوتم نا هیچ نه‌بوو پاشان ئه‌نتۆنی تایله‌ریش گوتی هیچ نه‌بوو له كۆتایی له ژووری ڤار بڕیاری كارتی سوور درا ئه‌وه ناوبژیوان نه‌بوو بڕیاری دا ئه‌وه ڤار بوو كه یارییه‌كه‌ی كوشت.