"به‌رهه‌م ساڵح ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا"
K24 - هه‌ولێر:
بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی راسپاردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاره ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا.
هه‌رچه‌نده پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به كه‌ناڵی (روسیا الیوم)ـی گوتبوو: "ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح ده‌گاته‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی راسپاردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كۆتایی پێبهێنێت"، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئۆفیسی سه‌رۆك كۆمار به كوردستان 24 گووت: "سه‌رۆك كۆمار ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا، به‌ڵام هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه یان سبه‌ینێ".
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی پێنجشه‌ممه میدیاكانی عێراق بڵاویانكردبووه كه سه‌رۆك كۆمار به‌غدای جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سلێمانی. دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرد ئه‌گه‌ر ناچاری بكه‌ن كاندیدی هێزێكی سیاسی دیاریكراوی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/12/2019، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی خراپی دۆخی عێراق و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له ده‌ره‌وه‌ی رێككاره ده‌ستوورییه‌كان خراوه‌ته ژێر فشارێكی زۆره‌وه".