لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سەیدسادق شوفێرێك گیانی لەدەستدا
K24 - سەیدسادق
ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی شانەدەری سەیدسادق، پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا، بەوهۆیەوە شوفێرێك گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی پێنجوین بە كوردستان24ی راگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی شانەدەری لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی و بارهەڵگرێت تووشی رووداو و لە ئەنجامدا شۆفێری نیسان سەنی گیانی لەدەستدا".