ئه‌مه‌ریكا زه‌ریف توڕه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كاتی پێویستیان نه‌بووه بۆ پێدانی ڤیزا به محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ناوبراویش گوتی: "ئه‌مه‌ریكا درۆ ده‌كات".
زه‌ریف له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گوتیشی: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ تاوتوێكردنی پرسی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت كاتیان نه‌بووه بۆ پێدانی ڤیزا دووره له راستییه‌وه و درۆیه.
پێشتر به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا كاتی پێویستی له‌به‌رده‌ست نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری پێدانی ڤیزا به محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راییبكات، تاوه‌كو به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكات.