كڵۆپ 90 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ یاریزانێكی بارسێلۆنا ئاماده كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یۆرگن كڵۆپ گڵۆپی سه‌وزی بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی هه‌ڵكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كڕینی عوسمان دێمبلی بچنه سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیڤه‌رپوول هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی ده‌ستپێكردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 90 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ كڕینی ئه‌و هێرشبه‌ره فره‌نسیه ئاماده كردووه.
دێمبلی ته‌مه‌ن 22 ساڵ ئێستا به‌هۆی نه‌شته‌گه‌ری و پێكانه‌كه‌ی له وڵاتی قه‌ته‌ر چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت، له‌وه‌ته‌ی روویكردۆته‌وه بارسێلۆنا زۆرترینجار تووشی پێكان بووه و تائێستا 11 جار به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌كه دوورخراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارسێلۆنا ئاماده‌یه به 90 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌رداری دێمبلی بێت و ده‌یه‌وێت به پاره‌ی فرۆشی ئه‌و هێرشبه‌ره فره‌نسییه دووباره هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار بداته‌وه.
عوسمان دێمبلی له هاوینی 2017 له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه به به‌های 125 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 74 یاری 19 گۆڵ و 17 ئاسیستی كردووه.