كۆرۆنا.. بارگرانییهكی نوێ بۆ سهر ئابووری چین
K24 – ههولێر:
مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابووری جیھان بەگشتی و چین بەتایبەتی رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە، چین كە بەداینەمۆی بەرھەمھێنان و پیشەسازی و بازرگانی دادەنرێت لە جیھاندا، تەواوی سەرنجی جیھانی گۆڕی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا لە ماوەی 10 رۆژدا نەخۆشخانەیەك بۆ رێگریكردن و كۆنترۆڵ كردنی ئەو ڤایرۆسە درووستبكات لە كاتێكدا ھێشتا بە تەواوی چارەسەرێك بۆ ئەو نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە.