پلانه‌كه‌ی تره‌مپ رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه لە ناوخۆی ئەمریکا سەرەرای رەخنەکان، پاڵپشتی بەدەستهێناوە، لە کۆمەلگەی نێودەوڵەتی هۆشداری لەبارەی دەرهاویشتەکانی پلانەکە دەدرێت، شارەزایەکی سیاسەتی ئیسرائیلییش پێی وایە کە پلانەکەی ترەمپ کەموکورتی تیدایە، چونکە له پلانەکەكه‌دا به‌شداری به لایەنی فەلەستینی نه‌كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئێلیەت ئێنگێل، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکان له په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیده‌كاته‌وه، "یه‌كێك له‌و ده‌ربڕینانه‌ی به‌رده‌وام بەکاریان دەهێنم ئەوەیە، کە شەیتان لە پوختەی بابەتەکەدایە. هەندیك هیوا هەیە لەسەر جارەسەری کێشەکان، پێم وایە هەموومان پاڵپشتی لە چارەسەری قه‌یرانی ئه‌و دوو وڵاتە بۆ فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان دەکەین. دەبێت سەرەڕای ئاستەنگەکان نزا بکەین و بە هیواوە لە داهاتوو بڕوانین".
له به‌رامبه‌ریشدا به‌شێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئیسرائیل ئۆشداری له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ ده‌ده‌ن، له‌م باره‌شه‌وه گایل تالشیر، مامۆستای زانكۆی عیبری سیاسی له ئیسرائیل نیگه‌رانی خۆی نه‌شارده‌وه و ده‌م به پرسیاره‌وه گوتی: "ئایا پلانی ترەمپ لە راستیدا پلانی ئاشتیە؟ پێم وایە ترەمپ هاوشێوەی رێکەوتنە بازرگانییەکان لە رێکەوتنە سیاسییەکان دەڕوانێت، دەبێت لەوە تێبگات لە رێکەوتن دوو لایەن پیویستن، ئێمە یەك لایەنمان هەیە، کە لایەنی ئیسرائیلە و لایەنی دووەممان نیە کە فەلەستینییەکانن، کە بەشێك نیە لە دانوستانەکان، هەموو پلانەکە لە لایەن ئیسرائیل و ئەمه‌ریکا و هەندێك لە سەرکردەکانی عەرەب نەخشەکاریی بۆ کراوە".
زۆربەی لێکدانەوەکان و کاردانەوەکان لەسەر ئەو پلانە ویرای هیواخوازی بۆ ئاشتی، گومان دەخەنە سەر جێبەجێکردنی، چونکە نەخشە و هەڵکەوتەی فەلەستین سەیرە و شارەزایان پێیان وایە، لەڕووی سه‌روه‌رییه‌وه کەموکورتی تیدایە. کۆشکی کرێملینیش رایەگیاندووە، کە پێنجشەممە سەرۆکی روسیا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبنەوە و ئەوان وەك رووسیا خوازیارن ئاشتی بێتە کایەوە، بەڵام ئامەژه‌یان بە گرنگی بۆچوونی فەلستینیش داوە، کە گرنگە لەبەرچاو بگیرێت.
H.B