دوو سەربازی تورکیا لە ئیدلب کوژران
K24 – ههولێر:
وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا، دوو سەربازی تورکیا لە ئیدلب کوژراون و دوانی دیکەش برینداربوون.
وەزیری بەرگری دەشڵێت، تورکیا وەڵامی ئەو هێرشەی داوەتەوە و 114 سەربازی سوپای سووریای کوشتووە.
شەڕی نێوان چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و سوپای سووریا لە ئیدلب بەردەوامە، لە دواین پێشهاتیشدا، چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، توانیان شارۆچکەت سەراقب لە دەستی سوپای سووریا دەربهێننەوە و جارێکی دیکە کۆنتڕۆڵی بکەنەوە.
Reuters