پارتی: راسپاردنی سەرۆك وەزیرانێکی نوێ کارێکی ئاسان نابێت

پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق نییە
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئەوان لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە نین لە عێراق و لە هەمان کاتیشدا هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانێكی نوێ بە کارێکی قورس دەزانن، یه‌كێتیش ده‌ڵێت، پێویسته‌ كورد خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌ بكات.

لەم بارەیەوە خه‌سرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بۆ کوردستان ٢٤ دووپاتیكرده‌وه‌، راسپاردنی سەرۆك وەزیرانێکی نوێ کارێکی ئاسان نابێ، گوتیشی: حزبەکەی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە.

هاوکات ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیش پێیوایە، عێراق بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەڕوات و پێویستە کورد خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە بکات، چونکە وەك دەڵێت: دۆخی عێراق لە گۆرانە و ئەوەی ئەمڕۆ بەهێزە، ڕەنگە سبەی لاواز بێت.

ئه‌مه‌ دوای ئەوە دێت، کە دەرەنجامی رازینەبوونی کورد و سوننە شکستی عەلاوی لیکەوتەوە لە پیکهێنانی حکومەت، هاوکات عادل عەبدولمەهدیش بە فەرمی داوای کردووە، لە ڕۆژی ٤ی مانگی ١٢ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.

H.B