سعوودییه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی جێبه‌جێكردنی سوننه‌تی عه‌مره‌ی راگرت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودییه رایگه‌یاند، بۆ هاووڵاتیانی سعوودییه و ئه‌وانه‌ی به‌و مه‌به‌سته روویان له وڵات كردووه، ئه‌نجامدانی سوننه‌تی عه‌مره به شێوه‌ی كاتی راده‌گیرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه بۆ خۆپاراستن و گرتنه‌به‌ری رێكاری خۆپارێزییه له مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
روونیشیكرده‌وه، دابینكردنی سه‌لامه‌تی ته‌ندرووستی بۆ میوانان و هه‌موو ئه‌و موسڵمانانه‌ی له مه‌ككه و مه‌دینه كۆده‌بنه‌وه و ده‌یانه‌وێت فه‌رز و سوننه‌ته‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن له هه‌موو شت گرنگتره.