ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا هه‌ڵكشا
K24 – هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌ی "رۆبرت كوخ" بۆ ته‌ندروستی گشتی له ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، له (24) كاتژمێری رابردوودا بازیداوه بۆ (109) حاڵه‌تی نوێ.
په‌یمانگه‌كه ئاشكرایكردووه، تا كاتژمێر (05:00)ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، ژماره‌ی تووشبووان له ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووه‌ته (349) حاڵه‌ت، كه به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمه‌كاندا دابه‌ش بوون، ته‌نیا یه‌ك هه‌رێم نه‌بێت.
په‌یمانگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، له (24) كاتژمێری رابردوودا ژماره‌كه له (240) حاڵه‌ته‌وه بازیداوه بۆ (349) حاڵه‌ت.