"ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێمای دۆزییه‌وه"
ئاستنزمی كه‌ریم بێنزێما له‌م وه‌رزه‌دا به‌رپرسانی ریال مه‌دریدیان ناچاركردووه به نهێنی به دوای دۆزینه‌وه‌ی شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ردا بگه‌ڕێن، سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پێرێز ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو هاری كه‌ین بكاته شوێنگره‌وه‌ی بێنزێما.
پێگه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه باجی كه‌ریم بێنزێما ده‌دات چونكه كه‌مترین گۆڵی كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید راوێژی له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان كردووه و هاری كه‌ین به باشترین شوێنگره‌وه‌ی بێنزێما به‌ربژێر كردووه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا به گه‌رمی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاری كه‌ین بڕیاریداوه بۆ وه‌رزی داهاتوو درێسی تۆتێنهام نه‌پۆشێته‌وه.
پێگه‌ی فۆر فۆر تۆی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین ركابه‌ری ریال مه‌درید ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، تایمزی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه تۆتێنهام ئاماده‌یه به 150 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌رداری هاری كه‌ین بێت كه ئێستا به‌هۆی پێكانه‌وه ئه‌م یاریزانه له یانه‌كه‌ی دابڕاوه.
هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی تۆتێنهام پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌م یانه‌یه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌كانی میلوال، لێیتۆن، نۆریچ سیتی و لێسته‌ر سیتی كردووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی تۆتێنهام یاری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه هاری تووشی پێكانێكی قورس هاتووه و ته‌نیا به‌شداریی له 25 یاری كردووه و 17 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه.