سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆن تووشی کۆرۆنا بووە

تاشیما لەم مانگەدا گەشتی وڵاتەکانی بریتانیا، هۆڵەندا و ئەمریکای کردووە

کۆزۆ تاشیما، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ژاپۆن و سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتەش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکاندایە.

ماڵپەری  People’s Dailyـی چینی ئاشکرایکردووە سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ژاپۆنی دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی پشکنینەکانی پۆزەتیڤ دەرچوون و دەرکەوت کە ئەویش تووشی پەتاکە بووە و بەم هۆیەوە چەند رۆژێکە لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندایە و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە تاشیما لەم مانگەدا گەشتی وڵاتەکانی بریتانیا، هۆڵەندا و ئەمریکای کردووە.