كۆرۆنا له ئیتاڵیا ژماره‌ی پێوانه‌یی له مردن تۆمار كرد
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاند، ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 793 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش كۆی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یان بوو به 4 هه‌زار و 825 كه‌س.
وه‌ك راشیانگه‌یاند، تا ئێستا 53 هه‌زار و 578 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته تۆماركراون، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 6 هه‌زار و 72 كه‌س به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌رپرسانی ته‌ندروستی له هه‌رێمی لۆمباردیای باكووری ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا ته‌نیا له هه‌رێمه‌كه‌یان 546 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌و هه‌رێمه ژماره‌ی مردووان سنووری 3 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "روسیا الیوم" هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌رپرسێكی ته‌ندروستی هه‌رێمی میلانۆ، پایته‌ختی دارایی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، له دوێنێوه 3 هه‌زار و 251 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له هه‌رێمه‌كه‌یان تۆماركراون و كۆی تووشبووانی ناوچه‌كه‌یان بووه‌ته 25 هه‌زار و 515 حاڵه‌ت.
H.B