ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌م هاوینه له یانه‌ی بارسێلۆنا رووده‌ده‌ن
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا زۆرترین ورده‌كاری و زانیاری‌یان له باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت تا هاوینی ئه‌مساڵ یه‌كلایی بكرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ نووسیویه‌تی: ئیداره‌ی بارسێلۆنا ئیڤان راكیتیچی ناوه‌راستكاری كرواتی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه خراوه‌ته نێو لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی ده‌فرۆشرێن، له ئیتاڵیاش چه‌ندان ئۆفه‌ر پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه كراوه، به‌ڵام راكیتیچ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بۆ یانه‌ی سێڤییای پێشووی بگه‌ڕێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌یه 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی فلیپی كۆتینهۆ بداته بارسێلۆنا، فرانك لامپارد ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه‌ی ده‌وێت و بارسێلۆناش پێشوازی له‌م ئۆفه‌ره‌ی یانه له‌نده‌نییه‌كه ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا لێدوانێكی خاڤێر ساڤیۆلای یاریزانی ئارجێنتینای پێشووی بارسێلۆنا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا داوای له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كردووه به زووترین لاوتارۆ مارتینێز بگوازنه‌وه، چونكه ئه‌و یاریزانه زۆر بارسێلۆنا گونجاوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت نیڵسۆن سیمیدۆ و جۆنیۆرۆ فێرپۆ تێهه‌ڵكێشی گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ بكات.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نساش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه نێیمار له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا نزیكه، چونكه ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان رازیبووه ئه‌و یاریزانه بفرۆشێت و نرخه‌كه‌شی به 180 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووه، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك نایه‌وێت كلیان مباپێ بفرۆشێت و له یانه‌كه ده‌یهێڵێـه‌وه.